لە باقرکۆی دەیان کەس لە خانەوادەی گیراوانی سیاسی دەستگیرکران

دایکانی گیراوانی سیاسی کە بە نیازبوون بەرەو بەندیخانەی باقرکۆی ڕێپێوان بکەن، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئەوهێرشەدا بەدەیان کەس دەستگیرکران.

خانەوادەی گیراوانی سیاسی کە لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە، ئەمڕۆش ویستیان لەبەردەم بەندیخانەی باقرکۆی ئێشکگری بکەن بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە ئاستەنگییان بۆدروستکرا. خانەوادەکان لە سەر ڕێگەی ( E-5) کۆبوونەوە، لەوەدا ویستیان بەرەو بەندیخانە ڕێپێوان بکەن. پۆلیسی تورک پێشی لە دایکان گرت وبە بیانووی قەدەغەبوونی چالاکییەکەیان، بەدەیان دایکی دەستگیرکرد.

ئەوکەسانەی کە دەستگیرکراون

لە کاتی هێرشەکەی پۆلیسی تورکیادا ڕێگری لە ئاژانسی هەواڵی مەزۆپۆتامیا گیرا و عیرفان توونجچەلیک هەواڵنێری مەزۆپۆتامیا دەستگیرکرا.

ناوی چەند کەس لەدەستگیرکراوەکان ئاشکرا بووە کە بریتین لە: حووری تەیفوور، ساجدیدە تایفوور، ئەمینە کایا، ڤەتحا بێنگول، ناجیە کاراباش، ئاسوومان چەشمە، یەتە سەیحان، کولسوم داغ، ئەمینە ساروخان و گولەر و بەیاز کە پاشناوەکانیان ئاشکرا نەبووە.

ک٠ش