لە باگجلاری ئیستەنبول ٣ ئۆتۆمبێل سوتێنران

یەکینەى تۆڵەى شهیدان محەمەد تونج و ئاسیا یوکسەل لە ناوچەى باگجلاری ئیستەنبول ٣ ئۆتۆمبێل-یان سوتاند.

چالاکییەکە شەوی ٢١ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٣١ی جۆزەردان لە گەڕەکى دەمیر قاپی لە ناوچەى باگجلاری ئیستەنبول ئەنجامدراوە و لەو چالاکییەدا ٣ ئۆتۆمبێلی ئاکەپە سوتێنراون.

ئەو ئۆتۆمبێلە ئاگرکوژێنەوانەش کە چوون بۆ کوژاندنەوەى ئەو ئۆتۆمبێلانە، بە مۆلۆتۆف هێرشیان کرایە سەر.

گەڕەکى دەمیر قاپی لە دواى چالاکییەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ درا و گەمارۆدانەکە تاوەکو رۆژ بوویەوە، بەردەوامیى هەبوو.

ر.م