لە بروکسل و رۆما چالاکى بۆ ئازادیى ئۆجالان ئەنجامدران

چالاکییەکان بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەوروپا بەردەوامییان هەیە. ئەمڕۆش لە بروکسل و رۆما چالاکى بۆ ئازادیى ئۆجالان ئەنجامدران.

بەلجیکا - بروکسل

لە شاری بروکسلی پایتەختى بەلجیکا بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکى ئەنجامدرا.

چالاکییەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی گارە سەنتراڵ ئەنجامدرا و لافیتەی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە. لە چالاکییەکدا پۆستەر و وێنەکانى ئۆجالان بەرزکرانەوە و دروشمەکانى "ئازادى بۆ ئۆجالان" و "ئەردۆغان تیرۆریست" وترانەوە.

ئیتالیا - رۆما

هاوکات لە شارى رۆماى پایتەختى ئیتالیا چالاکییەکى تر بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو. جگە کوردستانیان، چەند کەس لە هاووڵاتییانى گەلی ئیتالیاش بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا چەندین وتە پێشکەشکران و سەرنج خرایە سەر تەندروستى و ئاسایشی ئۆجالان. راگەیاندرا، بۆ ئەوەى ئاشتى بۆ تورکیا و کوردستان بگەڕێتەوە، دەبیت گۆشەگیریى سەر ئۆجالان لاببرێت.

ر.م