لە بروکسلی وڵاتی بەلجیکا ئامادەکاری بۆهەفتەی چاندی کوردی دەکرێت

شاری بروکسلی پایتەختی بەلجیکا خۆی بۆ شەش هەمین هەفتەی چاندی کوردی ئامادە دەکات.

هەفتەی چاندی کوردی بروکسل لە نێوان ڕۆژەکانی ١٠ بۆ ١٤ی تەمووز/٣٠ بۆ ٣ی گەلاوێژ بەڕێەدەچێت. هەفتەی چاندی کوردی بروکسل بە ڕیزەبەرنامەوە دەستپێدەکات وماوەی ٤ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ڕیزە بەرنامە لە بینای کەنەکەدا ئامادە دەکرێت.

لە ڕۆژی دەسپێکدا شاییەکی کوردی نمایش دەکرێت.بۆئەم مەبەستەش بووک سواری ئەسپ دەبێت و لە مەیدانی بڕوخەرهەتاکو مەیدانی ئیسپانگنە دەڕوات. بەشدارانی کارناڤاڵەکە بەجلی کوردیەوە ئامادەببن.

لە هەفتەی چاندی کورد لە بروکسلدا چەندین کۆنسێرت پێشکەش دەکرێت.

لەم فستیڤاڵەدا وەک ساڵانی پێشوو چادر دادەنرێت، ماکێتی بینا مێژووییەکانی کوردستان نمایش دەکرێت، خواردنی کوردەواری و بەشی فرۆشی کتێبی کوردییش تەرخان کراوە.

لە مەراسیمەکەدا گروپی هەڵپەڕکێی کوردی وەک ساڵانی پێشوو بڕگەی هوونەری پیشکەش دەکەن. دەنگ بێژەکان وەک سالانی پێشوو ئامادەدەبن. گروپی دانسی ئەرمەنییەکان لە مەراسیمەکەدا بۆ ماوەی ٤ڕۆژ کاری هوونەری پێشکەش دەکەن.

هەفتەی چاندی کوردی بروکسل بە پیشەنگایەتی ئەنیستیتۆی کوردی بروکسل، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە وڵاتی بەلجیکا بەرێوەدەچێت.

ک-ش