لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن کۆماری ئیسلامی شەرمەزارکرا

هاوڵاتیانی کورد، لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران، لە شاری لەندەن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و کوشتن و گرتنی خۆپیشاندەرانیانیان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزا کرد.

دەستپێشخەری ڕێکخستنەکانی پژاک لە بەریتانیا، خۆپیشاندانێک لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجامدرا.

لە خۆپیشاندانەکەدا کە چەندین کوردی دانیشتووی بەریتانیا و دۆستەکانی کورد تێیدا بەشداربوون، پشتگیرییان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران و داواکارییەکانیان نیشاندا، هەروەها سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە دەنگی ئازاد و دەنگە ناڕەزایەتییەکانی ئێران شەرمەزارکرا.

لە خۆپیشاندانەکەدا، دروشمەکانی ( نا بۆ کوشتن و کۆمەڵکوژکردن، بژی بەرخۆدانی ڕۆژهەڵات، بژی ئازادیی و دیموکراتی، دیکتاتۆر خامنەیی) و چەندین دروشمی دیکە وترانەوە، هەروەها ئاڵای پژاک و وێنەی شەهیدانی ڕۆژهەڵات بەرزکرابوونەوە و سرودی ئەی ڕەقیب وترایەوە.

ف.ق