لە بەردەم فێستیڤاڵی نێونەتەوەیى کان چالاکیی دژ بە گۆشەگیری بەڕێوەچوو

گەنجانی کورد لەپێناو سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری 'کان'ی فەڕەنسا ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا و راگەیاندراویان بڵاوکردەوە.

کوبرا سۆلهان کچی بەرخودێری مانگرتووی ستراسبۆرگ کەرەم سولهان-ە و بەشداریی لەو چالاکییەدا کرد و بانگی لە رێکخراوە ئەروپاییەکان کرد بەرپرسیاریى خۆیان بەجێبهێنن.

لە کان ٧٢هەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی بەردەوامە و گەنجانی کوردیش ستاندێکیان دانا و سەرنجی خەڵکیان راکێشایە سەر چالاکییەکانی مانگرتن لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە بە بەشداریی هەزاران کەس بەردەوامە. گەنجان وێنەی ئۆجالان و لەیلا گیوڤەن و ٣٠ زیندانیی 'رۆژووی مردن'یان لە ستاندەکەد هەڵواسیبوو و راگەیاندراویان بڵاو کردەوە.

کوبرا سۆلحان: دەمانەوێت ببینە دەنگی چالاکوانان

کوبرا سۆلهان کچی بەرخۆدێری چالاکیی مانگرتن کەرەم سۆلهان- ە و بەشداریی لەو چالاکییەدا کرد و رایگەیاند، داواکارییان کۆتایهێنانە بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان.

 سۆلهان راشیگەیاند: " باوکم ١٥٥ رۆژە لە چالاکیی مانگرتن دایە. بۆ ئەوەی دەنگی ئەوان بگەیەنین ئەو چالاکییەمان دەستپێکرد. دەمانەوێت گۆشەگیریی سەر ئۆجالان کۆتایی پێ بێت. با ئیدی ئەوروپا ئەو دەنگە ببیستێت. لە بەردەم فیستیڤاڵی کان، کە خەڵکی هەموو شوێنێکی دونیا تیایدا بەشدارن ئەو چالاکییەمان رێکخست، چونکە دەمانەوێت لەو رێگەیەوە چالاکییەکەی خۆمان بگەیەنینە کۆمەڵێکی بەرفراوانی خەڵک."

نەهیر بالکچی بەناوی ئەنجوومەنی گەنجانی دراگوگنان رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت سەرنج رابکێشنە سەر گۆشەگیری و وتی: "بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوەکان دەمانەوێت زانیاری لەسەر دۆخی ئۆجالان و چالاکییەکانی مانگرتن بدەینە ئەو کەسانەی لەم فیستیڤاڵەدا ئامادەن".

 بالکچی راشیگەیاند، دەبێت ئەو گوشارانە کۆتاییان پێ بێت کە لەسەر ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکەیە.

کوردستانییەکیش بە ناوی سۆنگۆل شاهین وتی، وەکو کوردستانییەک بەشداریى لەو چالاکییەدا کردووە وتیشی، ئامانجیان کۆتایهێنانە بە گۆشەگیری.

ر.م