لە بەردەم کۆنسەی ئەورووپا گۆشەگیری ئیدانە کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری بروکسلی بەلجیکا لە بەردەم کۆنسەی ئەورووپا بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، چالاکییەکیان بەڕێوە برد.

نوێنەرایەتی پەیەدە، ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیک و تەڤگەری ژنان بەئامانجی تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕەها لەسەرئۆجالان و مانگرتن لەخواردن لە مەیدانی سخوومان لە بەردەم بینای کۆنسەی ئەورووپا چالاکییەکیان بەڕێوە برد.

چالاکییەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ دەستیپێکرد، ئاڵاکانی پەیەدە، یەپەگە، یەپەژە و وێنەی ئۆجالان بەرزکرایەوە.

چالاکوانان بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەورووپاییان لەهەمبەر گۆشەگیری  و مانگرتنەکان ئیدانەکرد. لەچالاکییەکەدا داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئیدانەکرا.

لە چالاکییەکەدا نووسراوە بڵاوکرایەوە لە نووسراوەکاندا ئاماژە بە  تاوانە دژە مرۆڤانەکەی سوپای تورکیا کرا کە هاووڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و ناتۆ وەک شەریکی ئەو تاوانە دەستنیشانکرا.

ک-ش