لە بەرلین یادی شەهید مام زەکی شەنگالی کرایەوە

مام زەکی شەنگالی لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ بە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورک شەهید بوو و لە بەرلین یادی کرایەوە.

یادەکە بە بەشداریى ڕیکخراوانەکانی ناوەندی یەکێتیى کۆمەڵەکانى ئێزدی (ناڤ یەک ،NAV-YEK)، بزووتنەوەی ژنانی گەنج، ئەنجوومەنى ژنانى (DEST-DAN)  و ئەنجوومەنى ژنان و کوردستانیانی ئازاد و بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

یەڵماز گونای بە ناوی ناوەندی یەکێتیى کۆمەڵەکانى ئێزدی (ناڤ یەک ،NAV-YEK) وتەیەکى پێشکەش کرد و وتی، "بۆ تێگەیشتن لە زەکی شەنگالی پێویستە مرۆڤ باش بیر بکاتەوە، پێویستە مرۆڤ بزانێت بۆچی لەو هەلومەرج و دۆخەدا و بەو شێوەیە شەهید کرا. بە ئامانج گرتنى شەنگالی بە ئامانج گرتنى کۆمەڵگەى ئێزدی بوو".

زۆزان سەرحەد بە ناوی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E) قسەی کرد و وتی، "خواستیان  سەرنەکەوتنیان لە کۆمەڵکوژیی تەواوی شەنگال دا بە شەهید کردنی مام زەکی بۆ خۆیان قەرەبوو بکەنەوە. هۆکاری شەهیدکردنی مام زەکی شەنگالی ئەوە بوو، کە مام زەکی لە شەنگال بوو و لەناو گوندەکان لە گەڵ گەلی شەنگالدا ببوون و لەگەڵیان بووبووە یەک."  

ژ.ت