لە بەریتانیا ژنێکی کوردی عەلەوی بوو بە ئەندام پەرلەمان

فڕیاڵ کلارک دەمیرجی کە ژنێکی کوردی عەلەوییە لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا هەڵبژێردراو بوو بە ئەندام پەرلەمان.

فڕیاڵ کلارک دەمیرجی کە ژنێکی کوردی عەلەوییەو پالێوراوی پارتی کارکەر بوو بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیا لە هەرێمی ­(Anfield)ی باکور هەڵبژێردراو بوو بە یەکەمین ژنە کورد-ی عەلەوی بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە. ئیبراهیم دوغوشیش پاڵێوراوێکی دیکەی کورد بو لە ناوچەی (west bromwich) بەڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا بۆ بوون بە ئەندام پەرلەمان.

زیاتر لە ٢٣ هەزار دەنگی بەدەست هێنا

بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیا کە ١٢ی کانونی یەکەم بەڕێوە چوو، پارتی پارێزگاران بە تەنها توانی بڕی ئەو دەنگانە بەدەست بهێنێت کە بتوانێت ببێتە دەسەڵات.

دەمیرجی لەم هەڵبژاردنەدا توانی ٢٣ هەزار و ٣٤٠ دەنگ بدەست بهێنێت و بەم شێوەیە توانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی بازنەی هەڵبژاردنی خۆی، بەدەست بهێنێت.

بۆ سەرکەوتنی دەمیرجی لە هەڵبژاردنەکاندا، هەر یەک لە ئەنجومەی گەلی کورد و فەدەراسیۆنی عەلەوییەکان لە بەریتانیا و چەند ناوەند و رێکخستنێکی دیکە پشتیوانییان بۆ دەربڕیبوو.

دەمیرجی بە رەچەڵەک خەڵکی ناوچەی کورەجیک-ی شاری مەلەتیی باکوری کوردستانە و داوایین پۆستی حکومیش کە لەو وڵاتە وەری گرتبوو، جێگری سەرۆکی شارەوانی ناوچەی (Hackney) بوو.

دۆغوش: خەباتمان بەردەوام دەبێت

ئیبراهیم دوغوشیش پاڵێوراوێکی دیکەی کورد بو لە ناوچەی (west Bromwich) سەر بە پارتی کارکەر، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا بۆ بوون بە ئەندام پەرلەمان.

لەو ناوچەیەی دۆغوش تێیدا پاڵێوراو بوو، پارتی پارێزگاران زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا.

دوای کۆتایهاتنی هەڵبژاردن و ئاشکرابوونی ئەنجامی بەرایی، ئیبراهیم دوغوش لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو لە ناوچەی (west Bromwich) لە گەڵ تیمێکی دڵسۆز کەمپینێکی سەرکەوتوویان بەڕێوە برد و وتی:" خەباتمان بەردەوام دەبێت بۆ کۆمەڵگایەکی باشتر."

ز.ش