لە بەلجیکا و ئەڵمانیا مەراسیمی رێزگرتن لە شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوون

لە شاری لیەگی بەلجیکا و فریبۆرگی ئەلمانیا مەراسیمی رێزگرتن لە شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.

چالاکیەکە کە لە ناوەندی کۆمەڵەی کەلتوری کوردی و بە پشتیوانی KOMAV بەڕێوە چوو، یادی شەهیدان کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا کە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد، تیشکخرایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و جەخت لەوەکرایەوە کە پلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر گەلی کوردستان بەردەوامە و بانگ لە هەموو لایەک کرا کە رۆژئاوای کوردستان بپارێزن.

فریبۆرگ

لە شاری فریبۆرگی ئەڵمانیاش بە هەمان مەبەستی رێزگرتن لە شەهیدانی مەراسیمێک ساز کرا.

مەراسیمەکە کە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی نوودا و کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانەوە ساز کرا، لە ناوەندیی کۆمەڵگەی کوردی دیمۆکراتیک ئەنجام درا.

نوێنەری NCKD و ئەنجومەنی ژنانی نوودا و کۆمەڵەی دەرگای کەلتوری عەلەوی و مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیوبیش بەشداری مەراسیمەکە بوون.

چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و شەهیدانی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد.

دەمیر چەلیک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەش بەشداری مەراسیمەکە بوو.

لە مەراسیمەکەدا چەلیک ڕایگەیاند، لە رۆژئاوای کوردستان خۆڕاگریەکی ئەفسانەیی بەڕێوە دەچێت و لەم قۆناغەدا هەموو ئەو شەهیدانەی بۆ پاراستنی گەلی کورد گیانیان بەخت کردووە یادی کردنەوە.

هەروها جەختی کردەوە لەسەر خەباتی ژنان لە شۆڕشی گەلی کورد دا و وتی، "لە شەهید بێریتانەوە بگرە تا شەهید هەڤرین خەلەف بە هەزاران گەنجی کورد لەم مانگەدا گیانیان بەخت کردووە.

ف.ق