لە تاتوک سەربازانی تورک کەسێکیان بەناوی موراد کایا کوشت

لە گوندی سۆگۆکپنار-ی سەربە ناوچەی توتاک، لە پێکدادانێکدا کە سەربازانی تورک هێرشیان کرد، موراد کایا کوژرا.

سەرلەبەیانی دوێنێ، لە گوند سۆگوکپنار (مووشیان)ی سەربە ناوچەی توتاکی ئاگری، سەربازانی تورک ئۆپەراسیۆنێکیان دستپێکردبوو، لە پێدادانی دوای ئۆپەراسیۆنەکە، کەسێک بەناوی موراد کایا کە باوکی ٣ منداڵە، کوژرا. ئەوەش زانراوە کە لە گوندەکە ١٠ کەس دەستگیر کراون، کەسێک بەناوی جەمال ئاکسۆی-ش بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوەی وان کراوە. هەروەها ئەوەش وتراوە کە سەربازانی تورک هاوڵاتیانی گوندەکەیان ئەشکەنجە داوە.

براکەی باسی رووداوەکەی کرد

مەزهەر یالچین، کە برای موراد کایا -ی کوژراوە، رایگەیاند کە سەربازانی تورک لە بەرەبەیاندا رژانە ناو گوند، بۆ ئەوەی بزانن چی بووە چونەتە دەرەوە. بۆ ئەوەی لە دۆخەکە تێبگەم، لە سەربازەکان نزیک بوومەوە، لەو کاتەدا دەنگی چەک هات. یالچین بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "کاتێک هاتوهاوار دروست بوو، ئێمەش هەڵاتین. ئەو کاتە براکەم نزیک شوێنی ڕووداوەکە بوو. ئەویش وەکو ئێمە مەراقی بوو بزانێت چی بووە، بە نەعلەوە هاتبوە دەرەوە. براکەی دیکەشم کە ناوی فەتاح یالچینە دەستگیر کراوە. ئێمە ئێستا نازانین براکەمان لەکوێ دەستبەسەرە. پێمان ناڵێن. کاتێک دەچینە بنکە سەربازییەکانیش، سەربازەکان رێگەمان پێدەگرن. دەیان هاوڵاتی گوندنشین کە ژنیشیان تێدایە، دەستبەسەر کراون. دوای رووداوەکە، هەموو هاوڵاتیانی گوند بە پیاو و ژن و منداڵەوە لە قوتابخانەی گوند کۆ کرانەوە. دواتریش ئێمەیان بەردا. دەیان هاوڵاتی گوندنشینیش دەستگیر کران. مورادی برام هیچ تاوانێکی نەبوو".