لە ترۆندهایم و مونچن داگیرکەری شەرمەزار کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی ترۆندهایمی نەرویچ و مونچنی ئەڵمانیا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد.

لە شارەکانی ترۆندهایمی نەرویچ هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی پشتگیری لە ڕۆژئاوا لە گۆڕەپانی تۆڕگی کۆبوونەوە و بۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە. هەروەها ناڕەزاییان بەرامبەر بێدەنگی حکومەتەکانی ئەوروپا دەربڕی.

مونشن

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە شاری مونشنی ئەڵمانیا بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.

کوردستانی و دۆستەکانیان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک داوایان لە ڕای گشتی کرد هەڵویستەکانیان توندتر بکەنەوە.

لە چالاکی دژی داگیرکەریدا دروشم بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا وترانەوە.

ف.ق