لە تورکیا ٢١ ئەندامی هەدەپە و دەبەپەی دەسبەسەر کران

لە قەرەیازێ-ی ئەرزروم ٢١ ئەندامی هەدەپە ودەبەپە دەستگیرکران. حکومەتی ئاکەپە ومەهەپە بە نزیک بوونەوە بە وادەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ، ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیی لە دژی گەلی کورد و هەدەپە بەرفراوانتر دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی قەرەیازی ئەرزروم پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و دەستی کرد بە پشکنین. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی پۆلیسدا موهلیس کیرماجی هاوسەرۆکی ڕیکخستنی  پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان- دەبەپە، بەرێوەبەرانی حیزب، ئەندامی مەجلیسی شارەوانییەکان وبەربژێری هەدەپە وبە گشتی ٢١ کەسیان دەستگیر کران.

دەستگیرکراوەکانیان گواستووەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس-ی قەرەیازی وفەرماندارەتی جەندەرمەی ناوچەکە.

ک-ش