لە تورکیا ڕێگری لە هەڵمەتی بانگەشەی هەدەپە دەکرێت

لەناوچەی بووجا-ی ئیزمیر، ئەوهەدەپەییانەی کە بە ئۆتۆمبێل بانگەشەی هەڵبژاردنیان بۆ پاڵێوراوی سەرۆک کۆماریی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکرد، دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبیلەکەدا گیرا.

 

لە ناوچەی بووجای ئیزمیر، پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەرنوسینگەی هەڵبژاردنی هەدەپە لە گەڕەکی چامل-ی کولێی. هەریەک لە سەرۆکی ناوچەی بووجای هەدەپە بیرۆل دوروک و ئەندامی هەدەپە یەلمازحەیدەر-یان دەستگیر کرد و هاوکات دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێل-ی بانگەشەی هەڵبژاردن-ی هەدەپەدا گرت. دەربارەی هۆکاری ئەو دەست بەسەرکردنەی سەرۆک و ئەندامانی هەدەپە لەو ناوچەیەی ئیزمیر، تا ئێستا هیچ زانیاریەک بەدەست نەکەوتووە.

شیمانە دەکرێت کە ئەو دەستبەسەرداگرتنە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێدا بێت کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی سەر بە هەدەپەیان لەکاتی خوانی بەربانگدا دەستبەسەر کرد.

پۆلیسی تورکیا ئەو دوو ئەندامی هەدەپە و ئۆتۆمبێلی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پاڵێوراوی سەرۆک کۆماریی سەڵاحەدین دەمیرتاش و ئۆتۆمبێلی تایبەتیی یەلماز-یشیان لەگەڵ خۆیاندا برد. پاشان بەرەو گەڕەکی 'تەم' کە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی ناوچەی بوجای لێیە گوازرانەوە. ئۆتۆمبێلەکانیشیان بردە گەراجی ئۆتۆمبێلی دایەرەی ئەمنەوە.

بە نزیک بوونەوە بە وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری وپەرلمانیی تورکیا هێرشەکان بۆسەر ئەندامان و لایەنگرانی هەدەپە چرتر دەبێتەوە.

ک-ش