لە تولوسی فەرەنسا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ئیدانە کرا

لە شاری تولوسی فەرەنسا گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

سەدان کوردستانى و دۆستەکانیان لە شاری تولوسی فەرەنسا بەشداریى چالاکیى ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوون.

لە چالاکییەکەدا پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى لە دژی ئۆجالان بە بیرخرایەوە و گۆشەگیریى دەوڵەتى تورکیاش لەسەر ئۆجالان ئیدانە کرا.

رێکخراوى سەندیکاى پەروەردەى باشوور (Sud éducation31) کە بەشداریى چالاکییەکەیان کردبوو رایانگەیاند، پشتیوانى لە تێکۆشانى گەلی کورد دەکەن و بە بەردەوامى پێداگری دەکەن لە پشتیوانیکردنى تێکۆشانى گەلی کورد و مافەکانی.

ر.م