لە تۆرۆنتۆ چالاكی شەرمەزاركردن: توركیا تاوانی شەر ئەنجام دەدات!

كوردستانیان و دۆستەكانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا لە دژی داگیركاریەكانی دەوڵەتی توركی فاشیست خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا.

كوردستانیانی شاری تۆرۆنتۆی كانادا بە هاوبەشی لەگەل دۆست و هاورێكانیان لەو شارە لە دژی هێرشە داگیركاریەكانی دەوڵەتی تورك لە دژی باكوور و ڕۆرهەڵاتی سوریا ڕژانە سەر شەقامەكان.

چالاكوانان لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئۆنتائیرۆ كۆبوونەوە و بە بەرزكردنەوەی لافیتە و وتنەوەی دروشمەكانیان تیشكیان خستە سەر داگیركاریەكانی ڕژێمی تورك و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە لایەن رژێمی ئەردۆغانەوە .

لە خۆنیشاندانەكەدا كە بەرەو كۆنسۆڵخانەی ئەمریكا  بەڕێكەوتن درووشمی (فاشیست ئەردۆغان) و (توركیا تاوانی شەر ئەنجام دەدات) وترانەوە.

خۆنیشاندانەكە لە قەرەبالغترین شەقامی شار بەرێوە چوو و بە وتنەوەی دروشمەكان داوا كرا هێرشە داگیركاریەكانی رژێمی فاشیستی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان كۆتایی بهێنرێت.

ف.ق