شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ / ٢٨ی پووشپەڕ لە شاری کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد و بە خێرایی بە عەفرین، قامشلۆ و دێرک و شارەکانی دیکەدا بڵاوبوویەوە. بۆ ساڵیادی ١٩ی تەمموز، تۆڕی ڕۆژئاوای گلوباڵ ڕایزئاپ RISEUP)) بانگەوازی لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت کردبوو بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز بکەن، ڤیدیۆ، دیمەن و پەیامی پەیوەندیدار بە بابەتەکە بڵاو بکەنەوە.
کەمپەینەکە ڕۆژی هەینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی #pirozbe #riseup4rojava دەستیپێکردبوو و سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاکێشا.
ئەو کەمپەینە لە تویتەر و فەیسبووک دەستیپێکرد، بەکارهێنەرانی میدیای سۆسیال ئەو ڕوداوانەی، کە پەیوەندیی بە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە هەیە بە وێنە و ڤیدیۆ بڵاویان کردەوە.
زۆربەی بەکارهێنەران بە دروشمی،"لە ٧هەمین ساڵیادی بەرخۆدان و ئازادیدا" نرخاندنی خۆیان کرد و سەرنجیان دایە سەر تێکۆشانی گەلانی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا، کە لە ٢٠١٢ لە دەسپێکدا لە دژی داعش، لە دژی سوپا داگیرکەرەکان شۆڕشیان دەستپێکرد. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنان و ژینگەپارێزیە.
لە بڵاو کراوەکاندا لەگەڵ زمانی کوردی بە زمانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیسپانی، تورکی و ئیتالی زۆر بابەتیان بڵاوکردەوە، هەروەها وێنەی شەڕڤانانی شەهیدی یەپەگە و یەپەژە بە شێوازێکی بەرچاو بڵاوکرانەوە.
تۆڕی ڕۆژئاوای گلۆباڵ لە زۆرێک لە سەندیکا و ڕێکخستن پێک دێت. لە ناویشیاندا سەندیکای ئەنارشیستیCNT ، کۆمۆنیست CGT، هێڵی پەیوەندیى کوردستان ئیتاڵیا، بزووتنەوەى دژە فاشیستى ئەڵمانیا ئانتیفا، رێکخستنى رۆژئاوا، یەکێتیی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە – YXK) و تاتورت کوردستان هەیە.
ر.م