لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى هەڵمەتى #TecritiKır لە دژى گۆشەگیری دەستیپێکرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە دژى گۆشەگیرى قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد هەڵمەتێک بە هاشتاگی #TecritiKır  (گۆشەگیری بشکێنن) دەستیپێکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە دژى گۆشەگیرى قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد هەڵمەتێک بە هاشتاگی #TecritiKır  (گۆشەگیری بشکێنن) دەستیپێکرد.

بەکارهێنەرانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئێوارەى دوێنێ بۆ لابردنى گۆشەگیریى قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە هاشتاگی #TecritiKır (گۆشەگیری بشکێنن) هەڵمەتێکیان دەستپێکرد.

هەڵمەتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى فەیسبووک و تویتەر لە ماوەیەکى کەمدا پێشوازییەکى زۆرى لێکرا و بووەتە جێگەى سەرنجی بەکارهێنەرەکانى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە و لە ئاستێکى بەرفراواندا بڵاوکراوەتەوە.

بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ ئەو هەڵمەتەدا بە زمانەکانى کوردی، تورکی، ئینگلیزى، ئەڵمانی، فەرەنسی و چەندین زمانى تر بابەتیان لەسەر گۆشەگیریى قورس و هەروەها لەسەر رۆڵی ئۆجالان بۆ ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی بڵاوکردووەتەوە.

ر.م