لە جولەمێرگ گورزی سەخت لەسوپای تورک درا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە چالاکی گەریلاکانی لەشەمزینان-ی جولەمێرگ ٤سەربازی تورک، لە ناوچەی ڤالتۆرێ ئەفسەرێکی تورک ، سەربازێک و ٢ چاووشی شارەزا کوژران و ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

" لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەر وشەهید ڕوونیا هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژی ١٩ی تەمووز/٢٩پووشپەڕ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرەچالاکییەکیان ئەنجامدا.لەم چارچێوەیەدا:

گەریلاکانمان لەدژی بارهەڵگرێکی سەربازی سوپای تورک کە لە تەپەی خودێ-ی بەوەرهەرێمی ئاڤاشین دەچوون لە نزیک ڕووبارێکدا لە شەمزینانی جولەمێرگ لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا بارهەڵگرەکە تێکشکا، ٤سەرباز کوژران و ٢سەربازی تریش برینداربوون. هێزەکانی ئێمە دوای ئەو چالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

لە کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانی ئێمە لەنێوان گردی خاپووشکێ-ی شەمزینان و گردی هەلیکۆپتەردا لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکا، بەڵام ژمارەی کوژراوو بریندارەکان نەزانراوە. هێزەکانمان دوای ئەو چالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

چالاکی ڕووخێنەر

لە ڕۆژی ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕدا سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڤاڵتۆی جولەمێرگ بەکەڵک وەرگرتن لە زرێپۆشی سەربازی دەستیان داوەتە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی. هێزەکانی ئێمە سەربازانی سوپای دژمنیان خستەژێرچاودێری و لەهەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر١٤:٣٠ خولەکدا سوپای دوژمنیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ئەفسەرێک و سەربازێکی سوپای تورک و ٢ چاووشی شارەزای ڕێگە کوژران و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورک برینداربوون.

لەوچالاکییەدا ٢ هەڤاڵی ئێمە بە ناوەکانی بەسێ ووڵات هەتا دوا فیشەک لەدژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون. دوای ئەو شەڕە سوپای تورکیا بەهەلیکۆپتەر ناوچەکەی تۆپبارانکرد.

ناسنامەی هەڤالانی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو: بەسێ ڕاپەڕین
ناو و پاشناو: مزگین ئاکسو
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
ناوی دایك و باوك: بەندا- عەبدولڕەحمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٤ی ته‌مووزی ٢٠١٩\١٣ی پووشپه‌ڕ – جولەمێرگ

ناسناو: وڵات دڵبرین
ناو و پاشناو: عەلی ئوگ مەن
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنەخ
ناوی دایك و باوك: خەدیجە- نەزیر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٤ی ته‌مووزی ٢٠١٩\١٣ی پووشپه‌ڕ – جولەمێرگ

هەڤالانی ئێمە بەسێ و وڵات لە کاتی جیاوازدا لە دژی شەڕ لەسەر گەلی کورد بەەشداری ناو گەریلاکانی ئازادی بوون و لەوڕۆژوە کە بەشداری ناوریزەکانی شۆڕش بوون، بوونە سەمبوولی تێکۆشان، فیداکاری و ڕاستیی. هەردوو هەڤاڵی ئێمە لەدژی دژمن تێکۆشانێکی گەورەیان کرد. ئێمە هەردوو هەڤاڵی شەهید خۆمان بەبیر دینینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو هەڤاڵی شەهید و گەلی کوردستان دەکەین.

بەڵێن دەدەین کە کوردستانێکی ئازاد مسۆگەربکەین.

بۆردومانی هەوایی

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی ١٩ی تەمووز/٢٨ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ ناوچەی یەکمالێ-ی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد، هەروەها ناوچەی دەشتی نەحلێ-ی گارێ لە کاتژمێر ١١:٣٠، ناوچەی شەهید بێریتان-ی خواکورک کاتژمێر ١٧:٠٠، ناوچەی شەهید هاروونی قەندیل لەکاتژمێر ٢١:٠٠ بۆردومانکرا. لەئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەکەوتووە."

ک-ش