لە جۆلەمێرگ هێرش کرایە سەر هێزی داگیرکەران و لە بەدلیسیش سێ گەریلا شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامداوە. هەپەگە هاوکات راشیگەیاند، لە بەدلیسی سێ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"٢ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٢:٠٠ هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی ستوونای سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و بەهێز هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن. لەو چالاکیەدا ژمارەی سەربازە کوژران و بریندارەکان نەزانرا.

لە چوارچێوە هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیا هێزەکانمان لە ٢ی حوزەیراندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛

هێزەکانمان لە کاتژمێر ٠٩:٥٠ خولەک لە تەپەی خوا لە ناوچەی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا یەکینەکانی سوپای داگیرکەری تورکیان کردە ئامانج. هێزەکانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بەهێز لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا. لەو چالاکیەدا ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.

کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار، لە قەرەقۆلی زەڤک لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێگ، ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشیان کردە ئامانج. بە شێوەیەکی کاریگەر هێرش کرایە سەر ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازیە و بە تەواوەتی تێکشکێندرا، ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکان نەزانرا.

٣ گەریلا شەهید بوون

لە ٣١ی مانگی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە نێوان هەردوو ناوچەی شەهید مزگین و شەهید جومعە لە بەدلیس هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامدا. لەو هێرشەدا ٣ لە هەڤاڵانمان شەهید بوون.

ناسنامەی ئەو ٣ شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: کەندال جودی

ناوی تەواو:ڤەیسەل ئالتون

شوێنی لەدایکبوون:بەدلیس

ناوی باوک و ناوی دایک:مەمیخان - نائیف

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ – بەدلیس

***

نازناو: مەزلوم خەزران

ناوی تەواو:ڤەیسەل کایا

شوێنی لەدایکبوون:ئێلح

ناوی باوک و ناوی دایک:سولحیە - شوکری

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ – بەدلیس

***

نازناو: شۆڕش تەتوان

ناوی تەواو:ئادەم چەلەبی

شوێنی لەدایکبوون:بەدلیس

ناوی باوک و ناوی دایک:فەریدە - موحسین

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ – بەدلیس

هەڤاڵانمان کەندال، مەزلوم و شۆڕش لە دژی کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرواری جیاوازدا بەشداریان لە ریزەکانی بزوتنەوەی ئازادیدا کردووە. ئەم هەڤاڵانەمان بە دڵ و گیان وابەستەی پیرۆزی و شکۆمەندیەکانی گەلی کوردستان بوون و بۆ پاراستنی ئەو پیرۆزیانە و بەدیهێنانی ئازادی بۆ گەلی کوردستان، بە بێ وەستان تێکۆشانیان کرد. ئەم هەڤاڵانەمان بە رەنج و فیداکاریی خۆیان، بوون بە ملیتانی رێبەر ئاپۆ. هەر سێ هەڤاڵە فیدائیەکانمان کە لە هەرێمی خەرزان بە شێوەیەکی چالاک بەشداریان لە شەڕدا کرد، گورزی کوشندەیان لە دوژمن وەشاند و لە چیاکانی کوردستان داستانیان تۆمار کرد. هەر سێ هەڤاڵانمان کەندال، مەزلوم و شۆڕش بە رێزەوە یاد دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆشمان بە تایبەت ئاڕاستەی خانەوادەی هەر سێ هەڤاڵ و بە گشتی ئاڕاستەی گەلی کوردستان دەکەین. بەڵێنش دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای تێکۆشانی شەهیدانمان دەگەیێنینە سەرفرازی.

هێرشە ئاسمانیەکان

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چەند هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامدا، لەم چوارچێوەیەدا؛

لە ٢ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچەی جیلۆی بچوک، کارکەر و تەیەی جەهەنەم-ی سەر بە ناوچەی زاپ و کاتژمێر ٢١:٠٠ گردی هەکاری لە ناوچەی مەتینا و کاتژمێر ٢٢:٣٠خولەک گەلیی باسیا لە ناوچەی ئاڤاشینیان بوردومان کرد. لە ئەنجامی ئەو بوردومانانەدا هیزەکانمان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت"

ز.ش