لە جەزیرە بەهەزاران کەس لە میتینگەکەی هەدەپەدا بەشداریان کرد

میتینگەکانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ لە تورکیا وباکووری کوردستان بەردەوامە. هاوسەرۆکی هەدەپە سەزای تەمەللی لە میتینگەکەی جەزیرەدا ئامادە بوو.

لە چەزیرە بە بەشداری هەزاران کەس میتینگێک-ی گرسەیی بەڕێوە چوو.

بە بەشداری سەزای تەمەللی هاوسەرۆی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە جەزیرە-ی باکووری کوردستان متینگێک بۆ هەلبژاردنەکانی تورکیا بەڕیوە چوو. بەهەزاران هاوولاتی دوای دەرباز بوون لە بەندی کۆنتڕۆڵ-ی پۆلیس خۆیان گەیاندە مەیدانی میتینگەکە.

سەرەڕای گەمارۆی پۆلیسی تورکیا و گەرمی هەوا بەهەزاران هاووڵاتی خۆیان گەیاندە شوێنی میتینگەکە و بە گۆرانی و هەڵپەڕکی کەس و هەوایکی زینووەیان دایە میتینگەکە.

لە شەڕناخ و هەموو ناوچەکانی دەورووبەر، بنەماڵەکانی ڕۆبوسکی، هاوشارەدارییەکانی هەدەپە کە لەسەر کارەکانیان وەلانراون و قەیۆمیەکانیان خستووەتە شوینی ئەوان قسەیان کرد، بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا گیانیان بەخت کردبوو بەشداری میتینگە بوون.

میتینگەکە بەردەوامە.

ک-ش