لە حەسكێف سەدان ئەشكەوتی مێژوویی ٥ نهۆمی دۆزرانەوە

لە حەسكێف كە دەوڵەتی توركیا دەیان ساڵە دەیەوێت بە دروستكردنی بەنداوی ئیلسووکە هێشتا بەردەوامە بیخاتە ژێر ئاوەوە، بەسەدان ئەشكەوتی ٥ نهۆمی دۆزرایەوە.

دەوڵەتی توركیا ئەمە ٥٠ ساڵە سەرقاڵی دروستكردنی بەندانی ئیلسووە لەسەر چەمی فورات، بەڵام ئەو بەنداوە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسەواری مێژوویی حەسكیف، كە بۆ ١٢ هەزار دەگەڕێتەوە، لەناوبچێت و بكەوێتە ژێر ئاوەوە.

لە میانەی كاركردن لە بەنداوەكەدا چەندین ئەشكەوتی مێژوویی دۆزراونەتەوە، كە لەژێر خاكدا بوون و هەردەچێ‌ ئاسەواری زیاتر ئاشكرا دەبێت.

ئەو ئەشکەوتانە کە بە هەزاران ساڵە لەزێر خۆڵدا ماوەتەوە، سەرەرای هەموو ناڕەزایەتییەکان لە هەمبەر دروستکردی ئەو بەنداوە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا درێژە بەکارەکەیان دەدەن و ئەو ئاسەوارە مێژووییە دەخەنە ژێر ئاو.

ک-ش