لە خورماتوو٣ تەقینەوە روویدا

لەچەند شوێنی جیاجیا لەخورماتوو ٣ تەقینەوە روویدا. تەقینەوەکان شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی خورماتووی سەربە پارێزگای سەلاحەدین ڕوویانداوە.

 

بە وتەی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتوو، تەقینەوەی یەکەم لەگەڕەکی چۆڵی عەسکەری شارۆچکەکە ڕوویداوە، هەروەها، ئاماژەی بە تەقینەوەی دووەم کراوە، کە لەنزیک مەزارگەی فاتمەی زەهرا لەهەمان گەڕەک، ماڵێکی چۆڵ تەقێندراوەتەوە.

هاوکات کۆگایەکی مادە کحولییەکان، تەقێندراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خورماتوو رایگەیاندووە کە ئەم تەقینەوانە خەساری گیانی بەدواوە نەبووە.

ک٠ش