لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دانیشتنی دادگایکردنی دەمیرتاش بەڕێوەچوو

دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

دانیشتنی دادگاییکردنی دەمیرتاش لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

دانیشتنی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە باڵەخانەی دادوەرانی باڵای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

شاندی هەدەپە و سەزایی تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە، باشاک دەمیرتاش هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش و شاندی جەهەپە کە سەزگین تانریکۆلۆ پەرلەمانتاری جەهەپەشی تێدابوو، بەشدارییان لە دانیشتنەکەی دادگادا کرد.

پارێزەران پڕۆفیسۆر دکتور باشاک چالی و دکتور کەرەم ئاڵتنپارماک و ماحسونی کارامان و ڕەمەزان دەمیر و ئایگول دەمیرتاش بەرگرییان لە سەلاحەدین دەمیرتاش کرد.

پارێزەران بەرگرییان کرد

پارێزەران ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی دانوستانەکان لەنێوان عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەرپرسانی دەوڵەت دا سەربکەوێت، دەمیرتاش ڕۆڵی گێڕاوە.

پارێزەران وتیان، دەمیرتاش بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەرکراوە و کراوەتە ئامانج و لە کارە سیاسییەکانی بێبەشکراوە.

پارێزەران هەروەها ڕایانگەیاند، ئەردۆغان فەرمانی دا و دۆسیە ئامادەکران و کودەتای ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ / ١٤ی گەڵاڕێزان ئەنجامدرا و سیاسەتمەداران دەستگیرکران.

پاریزەران باسیان لە ٩ بیانووی دەوڵەتی تورک بۆ دەستگیرکردنی دەمیرتاش کرد و ئاماژەیان بەوەدا، قسەکانی دەمیرتاش سیاسین. کاتێک دەمیرتاش هاوسەرۆکی دووەمین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بوو ئەو لێدوانانەی داوە. قسەکانی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کراوە بە بیانووی دەستگیرکردن.

میجاتۆڤیچ: یاسای تورک بووەتە میکانیزمی چەوساندنەوە

کۆمسیاری مافی مرۆڤی ئەوروپا دونجا میجاتۆڤیج بەشداری دانیشتنی دادگای کرد و ڕایگەیاند، لە تورکیا زیان بە سەروەری دادگاکان گەیشتتووە و دادگا بۆ چەوساندنەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بەکاردەهێنرێت.

هەرووەها نزیکەی ٢٩ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی سۆسیالیست و پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەوروپادا چاودێریی دانیشتنەکەیان کرد.د

ژ.ت