لە دارمستەیت یادی سێ گەریلا کرایەوە
یادی سێ گەریلای هەپەگە لە شاری دارمستەیتی ئەڵمانیا کرایەوە کە لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ شەهید ببوون.
یادی سێ گەریلای هەپەگە لە شاری دارمستەیتی ئەڵمانیا کرایەوە کە لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ شەهید ببوون.
لە کۆمەلەی کەلتوری کوردی دارمستەیت، یادی ئەحمەد جزیر (عیسا ئەرەن)، چەکدار زیلان (فورات ئەریشەن) و سمکۆ زەردەشتی (ماهیر ئەدیش) کرایەوە کە لە ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ شەهید بوون.
لەو شەڕەدا ئەفسەرێک و چاوشێکی پسپۆڕ بە گشتی ١٢ سەربازی تورک کوژرابوون.
نوێنەری کۆماو لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی خاوەنداریکردن لە شەهیدان کرد. هەروەها وتی، بۆ ١٠ی تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی ئازادی بۆ ئۆجالان بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کرد.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەدا خزمانی شەهیدان قسەیان کرد. پوری گەریلا عیسا ئەرەن ڕایگەیاند، "هەڤاڵ عیسا بە تەنها شەهیدی ئێمە نییە، شەهیدی گەلی کوردە." برای ئەرەنیش بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە شەهیدان کرد.
باوکی چەکدار زیلانیش نامەیەکی نارد. لە نامەکەدا هاتووە، "پێویستە مرۆڤ خاوەن هەڵوێستێک بێت کە لەگەڵ تێکۆشان بگونجێت. بێدەنگی، خۆگرتنەوە، ترس، تەسلیمبوون و بەکارهێنانی میراتیان، خیانەتکردنە لە شەهیدان.
هەروەها سینەڤیزیۆنێک نمایش کرا.
ف.ق