لە داقوق داعش هێرشی کردە سەرهاووڵاتیان

لە ئەنجامی هێرشیکی چەتەیەکی داعش بۆ سەرگوندێک ژمارەیەک هاووڵاتی کوژران و برینداربوون

لە گوندی (حەفتەغار)ی سەربە  قەزای داقوق شەڕلە نێوان تیرۆرستانی داعش وپۆلیسی فیدڕاڵی عێراق هاتەئاراوە ، لەئەنجامی ئەوشەڕەدا چەند گولە هاوەن بەر گوندی (دارا) کەوت و بەو هۆیەوە ٤ هاووڵاتی کورد بریندار بوون.

دوێنێ شەو نزیک کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە لایەن چەکدارانی داعش بە گوڵە هاوەن هێرشی کرایە سەر گۆندی دارای سنوری هەفتەغارسەربە قەزای داقوق کە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوی ئەو گولە هاوەنانە ٤ هاووڵاتی ئەو گوندە برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان ژنە و بەبێی ئاماژەکان باری تەندروستی ناجێگیرە بە پی سەرچاوەیەک ژنەکە قاچی براوەتەوە، بریندارەکان ناویان بەم جۆرەیە: سیروان عباس ، عباس عزیز، فوزیە عەبدوڵا ، فاروق عباس.

هاوکات ئەندامانی خێزانێک لە کاتی هاوەن بارانی ناچەکە لە حەفتەغارەوە بەرەو داقوق دەرۆن لە نێوان گوندی دارا و گوندی مەنسور دەستڕێژی گولەیان لێدەکرێت، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی داقوق بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "کە ئەو خێزانە ٧ کەس بوونە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپل لە کاتی کەوتنە خوارەوەی گولە ھاوەنەکان لە حەفتەغارەوە بەرەو داقوق دەرۆن لە رێگا دەستڕێژی گولەیان لێدەکرێت لە ئەنجامدا ٦ کەسیان گیان لە دەست دەدەن کە ئەندامی یەک خێزانن تەنها مندالێکی تەمەن دوو ساڵ ماوە لەو خێزانە."

ئەو خێزانەی کە دەستڕێژی گولەیان لێدەکرێت لە پێکهاتەی عەرەبن بە خێڵی حەسەن جەعاتە بەناوبانگن.

ک-ش