لە دانیمارک و ئیتالیا و فەڕەنسا دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

لە وڵاتانی دانیمارک و ئیتالیا و فەڕەنسا بە چالاکی جۆراوجۆر هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.

دانیمارک

کوردستانیانی کۆپەنهاگنی پایتەختی دانیمارک و دۆست و کەسانی دیمۆکراتخواز لەسەر بانگی ئەنجومەنی ژنانی سێوێ و کۆمەڵەی رۆژئاوا ئالییەنس، ڕژانە سەر شەقامەکان و داگیرکەری و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی ئەردۆغانیان شەرمەزار کرد.

لەو چالاکیەدا داوا کرا، هێرشە دڕندانە و فاشیزمی دەوڵەتەکەی ئەردۆغانی تیرۆریست بوەستێندرێت.

ئیتالیا

لە شاری میلانۆ و لیڤۆرنۆی ئیتالیاش کوردستانیان بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری رۆژئاوا و ڕسواکردنی هێرشەکانی قڕکردن و داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، ڕژانە ناو شەقامەکان.

لە شاری لیڤۆرنۆ جگە لەو چالاکیە، مانگی سووری کوردستان-ئیتالیا لە چوارچێوەی کەمپینی کۆکردنەوەی یارمەتی دا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدا.

فڕەنسا

لە شاری چامبەریی فڕانساش کوردستانیان لەگەل لایەنگرانی ئاشتی و دۆستانیان لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا بە چالاکیەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا فیمینیستانی فەڕەنسا و کۆمۆنیست و کەسانی ئینتەر ناشنال و ئاشتی خواز پشتیوانیان بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان نیشان دا و هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکیشیان بە توندی شەرمەزار کرد.

ف.ق