لە دانیمارک ٦ چەتە دەستگیرکران

پۆلیسی دانیمارک لەو ٢٠ چەتەیەی کە لە ١٢ی کانونی یەکەم دەستگیرکرابوون، ٦ چەتەی بە تۆمەتی ئامادەکردنی چالاکی تیرۆریستی دەستگیرکرد.

لە ژمارەیەک ئۆپەراسیۆندا پۆلیسی دانیمارک ٢٠ چەتەی بە تۆمەتی ئامادەکردنی چالاکی تیرۆریستی دەستگیرکردبوو و ٦ کەسیان لە لایەن دادگاوە بڕیاری گرتیان بۆ دەرچوو.

دوێنی لە کۆپنهاگن ٨ کەس بە هۆی ئامادەکاری چالاکی تیرۆریستی دادگاییکران، لەو ٨ کەسە سێ کەس بە تۆمەتی دروستکردنی مادەی تەقەمەنی ڕەوانەی زیندان کران.

لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا ٢ چەتەش کە هەڵیاندابوو ئامێری بێدەنگکردنی چەک بکڕن ڕەوانەی زیندان کران.

لە شاری ئۆدەنجیش ٤ کەس دەستگیرکرابوون و دادگا بڕیاری زیندانی بۆ کەسێکیان دەکرد.

ف.ق