لە دهۆک کرێکارێکی رۆژهەڵاتی گیانی لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو

لە شاری دهۆک لەکاتی کارکردندا، کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ ٢ کرێکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوقەکانی ڕۆژ سیتی لە شاری دهۆک بەهۆی کەوتنی بلۆکەوە بوون بە قوربانی و وتی:"هەردوو کرێکارەکە لە شوێنی بەرزەوە بلۆک کەوتووەتە خوارەو بەریان کەوتووە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوەو ئەویتریان برینداربووە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، پۆلیس ئاماژەی بەدەستگیرکردنی هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە نەکردووە.

نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی، ساڵانە دەیان کرێکار لە باشوری کوردستاندا دەکاتە قوربانیی.

دۆخی ئابوری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وایکردووە، ساڵانە هەزاران کەس بۆ کارکردن ڕوو لە باشوری کوردستان بکەن.

ز.ش