لە دوسلدۆرف چادر بۆ ئازادیى ئۆجالان هەڵدرا

لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریى قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بڕیاری ئەمریکا لە دژی پێشەنگەکانى بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان، چادر هەڵدرا.

چادرەکە کاتژمێر ١١:٠٠ لە بەردەم کۆنسوڵخانەى ئەمریکا لە دوسلدۆرف هەڵدرا و چالاکیی ناڕەزایەتییەکە بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد.

ئەندامانى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە دوسلدۆرف، دەستپێشخەریى ژنانی نالین موش لە دوسلدۆرف و دەستەیەک لە رێکخراوەکانى ژنانی ئەڵمانیا و تورکیا لە دوسلدۆرف بەشداریى چالاکییەکەیان کرد.

لە وتەى بەشداربوانى چالاکوانان دا بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی ٣ پێشەنگی تێکۆشەری کورد ئیدانە کرا و راگەیاندرا، هەرگیز ئەو بڕیارە قبوڵ ناکرێت.

هەروەها لە چالاکییەکەدا پێشەنگەکانى کورد سەید رەزا و هەڤاڵەکانى، کە ٨١ ساڵ لەوە پێش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سێدارەدران، یادیان بەرز راگیرا.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو بەسەر بەشداربوان و هاووڵاتییانى ناوچەى چالاکییەکەدا دابەش  کرا و کاتژمێر ١٥:٠٠ بە وتنەوەى دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی یەکێتیى ئینتەرناسیۆنالیست" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایى پێهات.

ر.م