لە دوو تەقینەوەدا لە سیستان و بەلوچستان ٤ سەرباز بریندار بوون

محەمەد قەنبەری فەرماندەى پۆلیسی پارێزگاى سیستان و بەلوچستان رایگەیاند، دوو تەقینەوە لە شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگاى سیستان و بەلوچستان روویانداوە و بەو هۆیەوە ٤ کەس لە هێزەکانیان بریندار بوون.

فەرماندەى پۆلیسی پارێزگاى سیستان و بەلوچستان راشیگەیاندووە، قەقینەوەکان لە کاتژمێر ٣٠:٣٠ی شەوی سێشەممە ٩ی رێبەندان / ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە شاڕیى بیعسەت لە شاری زاهیدان روویانداوە.

بە وتەى ئەو فەرماندەیەى پۆلیس، سەرەتا بۆمبێکى دەستکرد تەقیوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دواتر بۆمبێکى تری دەستکردیان بینیوە و پێش ئەوەى پووچەڵی بکەنەوە پیایاندا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە ٤ کەس لە هێزەکانیان بریندار بوون.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ جەیشی عەدل بەرپرسیارێتیى ئەو تەقینەوانەى لە ئەستۆ گرتووە.

ر.م