لە دژى داگیرکاری "ئێشکگرى بۆ دیموکراسی" بەڕێوە دەچێت

لە دژی داگیرکاریى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا و باشوورى کوردستان و شەرمەزارکردنى گۆشەگیرى لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى گەلی کورد "ئێشکگری بۆ دیموکراسی" بەڕێوە دەچێت. کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئەو مەبەسەتە ٥ رۆژ بەردەوام دەبن لە چالاکی.

لە دژی داگیرکاریى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا و باشوورى کوردستان و شەرمەزارکردنى گۆشەگیرى لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى گەلی کورد "ئێشکگری بۆ دیموکراسی" بەڕێوە دەچێت. کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئەو مەبەسەتە ٥ رۆژ بەردەوام دەبن لە چالاکی و ماوەى ٣ رۆژیش لە چالاکییەکەیان لە بەرلیندا، مان دەگرن.

سبەى دووشەممە ٢٣ى نیسان / ٣ى گوڵان لە بەردەم کڵێسە رووخاوەکەى گۆڕەپانى کورفورستندام لە شارى بەرلینى پایتەختى ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجام دەدرێت و بۆ ماوەى ٥ رۆژە بەردەوام دەبێت. لە چالاکییەکەدا دگیرکاریى دەوڵەتى تورکیا لە رۆژئاوا و باشوورى کوردستان و گۆشەگیرى لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى گەلی کورد ئیدانە دەکرێن.

کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان تاوەکو رۆژى هەینى و لە کاتژمێر ١٢ەوە تاوەکو ١٨، ئێشکگری بۆ دیموکراسی، چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن. هاوکات گروپێک لە چالاکوانەکان بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیرى و داگیرکارى، بۆ ماوەى ٣ رۆژ دەست دەکەن بە مانگرتن.

بۆ ئەوەى راى گشتى و ئەلمانیا لە ئامانج چالاکییەکە ئاگادار بکرێنەوە، شاندێک دروست دەکرێت و ئەو شاندە سەردانى ڕێکخراوەکان دەکات. هاوکات لەگەڵ چالاکییەکەشدا خۆپیشاندان بە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و هەروەها کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن بەڕێوەدەچن.

کۆمیتەى ئامادەکاری ئەو چالاکییە رایگەیاندووە "هەموو ئەو کەسانەى لایەنگرى ژیانێکى مرۆیانەن و نایانەوێت لە تاریکایى چاخەکانى ناوەڕاستدا بژین، دەبێت بەشدارى ئێشکگرییەکەمان بۆ دیموکراسى ببن".