لە دژی گەمارۆی سەر مەخمور لە ئەڵمانیا دۆسیەیەک پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا

ئەنجومەنى ژنانی کۆلن / بۆن لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لەبارەى گەمارۆی سەر مەخمور و هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان دۆسیەیەکیان پێشکەشی ئەنجوومەنى نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

کوردستانیانی ئەندامی ئەنجوومەنى ژنانی کۆلن / بۆن و یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E)  دوێنێ لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە. دەستەیەک وەک نوێنەرانی کوردستانیان لەبارەى گەمارۆی سەر مەخمور و هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک دۆسیەکیان ئامادە کرد و پێشکەشی بەرپرسانى نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد.

لەلایەن ئەو چالاکوانانەوە پۆستەری "ئازادی بۆ گەلی کورد" بەرزکرایەوە و لە رێگەى وێنە و پۆستەرەوە گەمارۆی سەر کامپی مەخمور ئیدانە کرا. لە چالاکییەکەدا داوای خاوەنداریکردن لە مەخمور و رۆژئاواى کوردستان کرا.

ژ.ت