لە دێرسم ٩ کەس دەستبەسەر کران
پۆلیسی تورک لەدژی هەدەپە ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجام دا و لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٩ کەس دەستبەسەر کران.
پۆلیسی تورک لەدژی هەدەپە ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجام دا و لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٩ کەس دەستبەسەر کران.
لە ئۆپەراسیۆنێکی قڕکردنی سیاسیدا لە دێرسم، جەلال ئایدین، بەڕێوەبەری پێشووی دەبەپە، موراد پۆلاد هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، بالابان تورگوت و جەمال گونگۆرموش-ی بەڕێوەبەرانی هەدەپە، محەمەد عەلی یازر-ی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی، مستەفا ئاتاچ-ی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ئەنجومەنە سۆسیالیستەکان (سەمەفە - SMF) ئۆزجان ئاتەش، فەریدە کت و بێریڤان کت گۆنگروموش دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان بێریڤان کت گونگۆرموش بە کۆرپەیەکی سێ مانگیی سکپڕە.
دەوترێت ئۆپەراسیۆنی دێرسم بەردەوامە و لەوانەیە ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان بەرز ببێتەوە.
ف.ق