لە رووداوی شەمەندەفەر لە تەکیرداغ ٢٤ کەس مردن و ٣١٨ کەسى تریش برینداربوون

لە نزیک ناوچەى چۆرلو لە پارێزگاى تەکیرداغی تورکیا شەمەندەفەرێک لە هێڵ دەرچوو و بەو هۆیەوە ٢٤ کەس مردن و ٣١٨ کەسى تریش برینداربوون.

٥ ڤاگۆنى شەمەندەفەری هێڵی کاپکول – ئیستەنبول رۆژى یەکشەممە لە هێڵی ئاسنى رێگاکەیان دەرچوون و وەرگەڕان.

 بەپیى لێدوانى راوێژکارى وەزارەتى تەندروستیى تورکیا، لەو رووداوەدا ٢٤ کەس مردوونو ٣١٨ کەسى تریش بریندار بوون.

سەرۆک وەزیرانى تورکیا بڵاوکردنەوەى هەواڵ و زانیاریى لەبارەى ئەو رووداوەوە قەدەغەکرد.

محەمەد جەیلان پەرلەمانتارى تەکیرداغ رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی خراپیى کەش و هەواوە بووە.

وەزارەتی گواستنەوە و راگەیاندن و دەریای تورکیا رایگەیاند، بەهۆى  بارانەوە زەویى هێڵى شەمەندەفەرەکە رۆچووە و ئەوەش بووەتە هۆى روودانى ئەو رووداوە.

ر.م