لە زوریخ پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکیی كوردستانیان
لە شاری زوریخی سویسرا بۆ پشتیوانی له مانگرتنه‌كانی دژبه گۆشه‌گیری چالاکییەک بەڕێوەچوو. پۆلیس هێرشی کرده سەر به‌شدارانی چالاكییه‌كه و ٢ کەسی دەستگیر کرد.
لە شاری زوریخی سویسرا بۆ پشتیوانی له مانگرتنه‌كانی دژبه گۆشه‌گیری چالاکییەک بەڕێوەچوو. پۆلیس هێرشی کرده سەر به‌شدارانی چالاكییه‌كه و ٢ کەسی دەستگیر کرد.
پلاتفۆڕمی پشتگیریی چالاکیی مانگرتن و ئەنجومەنی ژنانی بێریتان، بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر مانگرتنه‌كانی دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، لە ناوەندی شاری زوریخ لە سویسرا چالاکییەکیان ساز كرد.
چەندین کەس بەشدارییان له‌و چالاکییەدا کرد. چالاكان وێنەی ئۆجالان و بەرخۆدێرانی چالاکییەکانی مانگرتن و ڕۆژووی مردنیان بەرز کردەوە و سەرنجیان خسته سەر مەترسیی چالاکیی مانگرتن.
بە بیانووی ئەوەی کە چالاکییه‌كه به‌بێ مۆڵەت ڕێكخراوه، پۆلیس ویستی ناسنامەی چالاكان کۆنتڕۆڵ بکات به‌ڵام ئاماده‌بوان ناڕەزایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاڵۆزی دروست بوو. لە ئەنجامدا ٢ کەس بە ناوەکانی حه‌یده‌ر یڵماز و ئەمرە ئایکولتەلی دەستگیر کران. هاوكات پۆلیسێک هەڕەشەی لە چالاكان کرد.
s.m