لە ستراسبۆرگ چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان بەردەوامە

لە چوارچێوەی 'ئێشکگریی ئازادی'دا کە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت. ئەو چالاکییە ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە.

ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالان کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ / ٤ی پووشپەڕ لەلایەن دەستپێشخەریى "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەستیپێکردووە. ئەو چالاکییە یەکێکە لە چالاکییە درێژخایەنترین چالاکییەکان. چالاکییەکە ماوەی ٧ ساڵی تیپەڕاند. لەگەڵ چالاکیی ئێشکگریی ئەم هەفتەیەدا لە ستراسبۆرگ ژمارەیەک چالاکی بەڕێوەدەچن.

لە چەند رۆژەدا لە پڵاس کڵیبەری ستراسبۆرگ پیشانگایەکی وێنە و گەلەرییەکی هونەری کرایەوە. وێنەکێشان و پەیکەرتاشان بەشدارییان لەو چالاکییەدا کرد.

لە پێشانگای وێنەکاندا لەبارەی ژیانی رێبەری گەلی کورد، تێکۆشانەکەی، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بەدیلگرتنەکەی، کرنۆلۆژیای چالاکییەکان بۆ ئازادیی گەلی کورد نمایش کران. لە پێشانگاکەدا هەروەها وێنەکانی شۆڕشی رۆژئاوا و تێکۆشانی ژنانی کورد نیشان دران.

ئەو هونەرمەندانەی بەشداری گەلەرییو هونەرییەکە بوون بریتیبوون لە : دۆغان دەمیر/ پەیکەرتاش، یلماز یلدرم / وێنەکێش، پەیکەرتاشی فەڕەنسی ئالان لگەر و هونەرمەند ئامەلە.

هەمان رۆژ پەنالێکیش بەڕێوەدەچێت.

ر.م