لە ستراسبۆرگی فەرەنسا هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر حەفتانین ئیدانە کران

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا گەنجان و ژنانی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر حەفتانین ئیدانە کرد.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە ئەنجامدانی چالاکییەکی مەدەنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر حەفتانین ئیدانە کرد.

گەنجان لە ناوەندی شارەکەدا کۆبوونەوە و لەسەر رێگای تراما چالاکییەکەیان ئەنجامدا. گەنجان لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرز کردەوە.

 گەنجان بە زمانی فەرەنسی دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" ، "بمرێ رژێمی تورکی فاشیست" و "پێکەوە سەرهەڵدان گەشە پێ بدەین"یان وتەوە.

لە چالاکییەکەدا دوکەڵی رەنگاورەنگیش بەکار هێنرا.

ژ.ت