لە ستۆکهۆڵم-ی وڵاتی سوید دەوڵەتی تورک ونۆکەرەکانی ئیدانەکران

هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرباشووری کوردستان و نۆکەرەکانی دەوڵەتی تورک لە شاری ستۆکهۆڵم-ی پایتەختی وڵاتی سوید ئیدانەکرا.

بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لەستۆکهۆڵم و مەجلیسی ژنانی ئامارا، لەشاری ستۆکهۆلم-ی سوید، لەچالاکییەکدا هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک بۆسەرباشووری کوردستان و تیرۆرکردنی دیارغەریب ئەندامی کۆنسەی کەجەکە ودووگەریلای دیکە ئیدانەکرا.

لەچالاکییەکەدا وێنەی هاووڵاتیانی مەدەنی کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە گیانیان لەدەست دابوو و وێنەی دیارغەریب بەرزکرایەوە. لەچالاکییەکەدا عایشە گۆگتەپە لەسەرناوی مەجلیسی ژنانی ئامارا قسەیکرد و وتی، دەوڵەتی تورک ماوەی ٢٥ساڵە هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان و ماوەی مانگێکە کە هێرشەکانی چڕترکردووەتەوە و خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکووژ دەکات.

گۆگتەپە بە تووندی ڕخنەی لەوهێزە کوردستانیانە گرد کە لەهەمبەرئەو هێرشانەدا بێدەنگن.

گۆگتەپە داوای لە کوردستانیان ودۆستەکانیانی کرد کە لە دژی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیادا هەڵوێست نیشان بدەن و بڕژێنەسەر شەقامەکان.

ک-ش