لە ستۆکهۆڵم یادی ئیقباڵ مورادی کرایەوە

ئیقبال مورادی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێش چەند ڕۆژێک لە شاری پێنجوێن تیرۆر کرا. بۆ رێزگرتن لە شەهید ئێقباڵ مورادی لە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید مەراسیمێکى یادکردنەوە بەڕێوەچووو.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و دەقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی ئیقباڵ مورادی و شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد. پاشان ئەمیر بابەکری بە ناوی ڕێکخستنی شاری ستۆکهۆڵمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)ەوە دوا و دەستنیشانی کرد، ڕژێمی ئێران لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەدا شکستی هێناوە و جارێکیتر پەنای بۆ ڕێ و ڕێبازی تیرۆرکردن بردەوە.

بابەکری هێرشەکانی ڕژێمی ئێرانی لە دژی مورادی و یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 'یەرەکە'، وەک نیشانەی تەنگەتاوی ڕژێم لێکدایەوە و جەختیشی کردەوە، هێرشەکانی ڕژێم ناتوانن پێش بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بگرن.

حامید عەلییالی ەیەکێکى تر لە بەشداربوانى مەراسیمەکە بە بیری هێنایەوە، کە پێش هەفتەیەک کۆدار و پەژاک نەخشەڕێگایەکی چارەسەرییان بڵاوکردەوە و وتی "ئێران بە کۆمەڵکوژی بەرپەرچی ئەو نەخشە ڕێگایەی دایەوە کە بۆ ئاشتی پێشکەش کرابوو".

ئەندامی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئێران حەسەن سەلسپی، باسی لە بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی کرد و گۆشەگیرییەکانی سەری وەک نموونەیەک نیشاندا و وتی "کوردان لە زیندان و مردن ناترسن". سەلسپی تیشکی خستە سەر گرنگی یەکگرتنی هەموو حیزب و ڕێکخستنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە کۆتایی مەراسیمی یادکردنەوەکەدا، دروشمەکانی 'شەهید نامرن' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.

ر.م