لەشاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، بەئامانجی خاوەنداریەتی کردن لە بەرخۆدان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، دوێنێ ئێوارە چالاکییەک ئەنجامدرا. چالاکوانان هێرشەکانی پۆلیسی تورکیایان لەدژی دایکان ئیدانەکرد و دەربارەی گۆشەگیری نووسراوە بڵاوکرایەوە.
بازل
کوردستانیان لەشاری بازل-ی سویسرا لە دەوری یەک کۆبوونەوە و بەچالاکییەک گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالانیان ئیدانەکرد. لەچالاکییەکەدا وێنەی چالاکانی مانگرتوو و ڕۆژوویی مردن بڵاوکرایەوە.
کۆڵن
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ڤیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجامدرا. لەچالاکییەکەدا تیشک خرایە سەرچالاکی ڕۆژوویی مردن و چالاکی مانگرتن لەخواردن و لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی نووسراوە رایی گشتیی لێ ئاگادارکرایەوە.
ڕەن
لەشاری ڕەنی فەرانسا کوردستانیان ودۆستەکانیان بۆ هەمان ئامانج چالاکییەکیان ئەنجامدا، چالاکوانان وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چالاکانی مانگرتوویان بەرزکردەوە.
ک-ش