لە سوید مەراسمێک بۆساڵیادی دامەزراندنی پەیەدە بەڕێوە چوو

١٥یەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی یەکیەتی دیموکراتیک-پەیەدە لە شاری گاڤلە-ی سوید بەڕێوە چوو.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕۆژئاوا وڕێگەی ئازادی، شیارعەلی نوێنەری پەیەدە-ی سوید قسەی کرد. عەلی دەستنیشانی کرد کە سیستمی دیموکراتیک وبەرابەرلە ڕۆژئاوا لەسایەی فیداکاری شەهیدان دامەزراوە.عەلی وتی، " ئێمە ئامانجی ئەوان مسۆگەربکەین".

شیارعەلی ئاماژەی بە بەرخۆدانی کوبانی کرد ووتی،" بۆ کێشەی کورد لە ئاستی نێونەتەوەییدا کۆبانی بووە وەرچەرخانێک بۆدیپلۆماسی کورد."

شیار وتی." دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە دوای لەناوچوونی داعش، لە بوونی دەسەڵاتی گەلی کورد لە باکووری سووریا دەترسا، هێرشی کردە سەرعەفرین و وتی، " لەوێدا بەرخۆدانییەکی بێ وێنە کرا.بێگومان دۆخی عەفرین ئاوەها نامێنێتەوە. بەدڵنیاییەوە ڕۆژێک ئازاد دەکرێت."

چالاکی سیاسی کورد خەلیل کوبانی لە وتەیەکدا ئەوەی خستە ڕوو کە پەیەدە/ یەپەگە/یەپەژە و قەسەدە لە ڕۆژئاوا لەدژی چەتەکانی داعش ودەوڵەتی تورکیا تێکۆشانێکی قارەمانانە دەکەن وداوای لە هەموو کوردستانیان کرد کە هاوکارییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا زۆرتربکەن.

دایکێک بە ناوی سەعدیە قسەی کرد و وتی/ " لەسەر گەلی کورد لە ئەورووپا زوڵم وزۆرداری نییە. شتێک نییە کە لێی بترسن. ئەوەی کە لەدەستی ئێمە دێت خاوەنداریەتی کردنە لە تێکۆشانی ڕۆژئاوایە."

ک-ش