لە سوید و ئیتالیا چالاکى بۆ پشتیوانیکردن لە پەکەکە بەڕێوەچوو

لە وڵاتانى سوید و ئیتالیا گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و قەدەغەى سەر پەکەکە ئیدانە کران.

لە شاری بۆرلنییەى سوید سوید بە بۆنەى ٢٥هەمین ساڵیادى قەدەغەکاریى دەوڵەتى ئەڵمانیا لە دژی پەکەکە بە پێشەنگایەتیى بزووتنەوەى گەنجانیى شۆڕشگێڕ رێپێوانێک رێکخرا.

رێپێوانێکە لە ناوەندی ئەو شارەدا رێکخرا و دروشمەکانى دڵسۆزی بۆ پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وترانەوە.

رۆژین پۆلین بە ناوی بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، بە بەرخودان و بە خۆبەرێکخستنکردنی گەنجان گۆشەگیریى سەر ئۆجالان و قەدەغەى سەر پەکەکە تێکدەشێکنرێت.

داواشی لە گەنجان کرد بەشدرایى چالاکییەکانى بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ ببن، کە رۆژی یەکشەممە لە ستۆکهۆلم رێکدەخرێت.

میلانۆ

لە شاری میلانۆی ئیتالیا لە دژی یاسای دژ بە کۆچبەران رێپێوانێکى جەماوەری رێکخرا. کوردانیش بەشداری رێپێوانەکە بوون و بڕیارەکەى ئەمریکایان لە دژی ٣ پێشەنگی کورد و گۆشەگیریى سەر ئۆجالان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا سەدان راگەیاندراو بڵاوکرانەوە و دروشمەکانى دڵسۆزی بۆ پەکەکە و ئۆجالان وترانەوە.

ر.م