لە سوید ٤٠هەمین سالی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

لەشاری سالا-ی سوید ٤٠هەمین سالی دامزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە پیرۆزکرا.

لەشاری سالای سوید مەراسیمێک بەبۆنەی ٤٠هەمین ساڵی دامەزراندی پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکە بەڕێوەچوو.

بەسەدان کوردستانی لەشاری سالای سوید لەدەوری کۆبونەوە وساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆگیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد و دواترنوێنەری مەجلیسی گەل-ی هەرێمی ڤەستەروس قسەی کرد وجەژنی ژیانەوەی لەهەموو بنەماڵەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان پیرۆزکرد.

هەروەها وترا کە ئەمە شەرەفێکی مەزنە بۆئێمە کە لەم قۆناغە لەخەباتدا ئەرکی خۆمان بەڕێوەبەرین و خاوەنداریەتی لە چاندی خۆمان بکەین.

لە مەراسیمەکەدا پەیامی لایەنە سیاسییەکان خوێندرایەوە. لە مەراسیمەکەدا بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی ٣کادیرە پێشەنگەکەکەی پەکەکە وگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کۆرد عبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرا.

مەراسیمەکە بە پێشکەش کردنی چەندین بڕگەی هونەری و شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی بێهات.

ک-ش