لە سوید ٦ مەلای سەر بە داعش ئازادکران

لە سوید ٦ مەلای سەر بە داعش کە لە مانگی ئایاردا دەستگیرکرابوون، ئازادکران.

پۆلیسی ئارامی سوید، نووسینگەی پەنابەران، دادگای باڵای پەنابەران و حکومەتی سوید ڕایانگەیاندبوو، ئەو ٦ مەلایە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەیان مەترسین و بڕیاریاندابوو دیپۆرتبکرێنەوە.

دادگای بالای پەنابەران دواتر بڕیارەکەی گۆڕی و ڕایگەیاند، ئەگەر ٦ مەلاکە ڕادەستی وڵاتەکانیان بکرێنەوە، مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت و ئازادکران.

لە سوید ئەو پەنابەرانەی کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان دەدرێت، دەتوانن سەردانی دادگای باڵا بکەن و تانە لە بڕیارەکە بدەن و بڕیاری کۆتاییش حکومەت دەیدات. ئەو ٦ مەلایەش تانەیان لە بڕیارەکەدا و یانەکانیان قبوڵکران.

ف.ق