لە سویدەوە هاتوون و بۆ ئازادیى ئۆجالان ئێشک دەگرن

ئێشکگرتنی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە ستراسبۆرگ، لە هەفتەی ٣١٣هەمینیدایە. گروپی نوێی ئێشکگر لە سویدەوە هاتوون.

ئێشکگرتنی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'، ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ / ٥ى پووشپەڕ لەبەردەم بارەگای پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئێشکگرتن بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالاان ڕێبەری گەلی کورد کەوتە هەفتەی ٣١٣هەمینەوە.

ئێشکگرانی هەفتەی ڕابردوو گەنجانی کورد و ئەڵمانیی بوون، چالاکی ئەم هەفتەیەیان ڕادەستی گروپێک کرد کە لە سویدەوە هاتوون. چوار کوردستانیی، لە شوێنێکەوە کە هەزاران کیلۆمەتر دوورە، هاتوون و ئێشک دەگرن. هەریەک لە ئامارا ئارین، ئەحمەد باوکی شیار، بایرام یلدرم و تەحسین یورتسەڤەر، ئەم هەفتەیە ئێشک دەگرن.

چالاکوانان دەربارەی ئێشکگرتنەکە، بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو. جەختیان لەوە کردەوە کە هەتا ئازادکردنی ئۆجالان، ئەوان بەردەوامی بە چالاکییەکانیا دەدەن.

ڕەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا گیرا

ئەندامانی گروپەکەی سوید، بە بیریان هێنایەوە دیلگرتنی ڕێبەری گەلێک بە مانای دیلگرتنی ئەو گەلە دێت و وتیان "ئەو بێ هەڵوێستییەی وڵاتانی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا قەبوڵ ناکەین و دەڵێین 'پێوەرەکانى دیموکراسی بکەنە بنەمای کارەکانتان".

 چالاکوانانی ئێشکگر، ڕەخنەیان لە کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجە 'سی پی تی - CPT' گرت، کە پێوانەکانی دامەزراندن و بوونی خۆیان پێشێل دەکەن و ئاماژەیان بە گومانەکانی گەلی کورد کرد دەربارەی تەندروستی ئۆجالان.

داوا لە دەنگدەرانی دەرەوە و ناوخۆی وڵات کرا

چالاکوانان باسیان لەوەش کرد، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ، لە زۆرێک لە وڵاتاندا سبەینێ کۆتایی دێت. بۆیە بانگیان لە هەموو ئەو کەسە دەنگدەرانە کرد، کە ئەگەر دەیانەوێت کۆتایی بە دیکتاتۆریەت بێت دەنگی خۆیان بدەن. چالاکوانان داوایان لە دەنگدەران کرد کە دەنگی خۆیان بدەن بە هەدەپە و سەڵاحەدین دەمیرتاش.

ر.م