لە سویسرا و ئەڵمانیا و ئەرمینیا چالاکیى پشتیوانی بۆ لەیلا گیوڤەن بەڕێوەچوون

کوردستانیان بۆ ئەوەى سەرنج رابکێشنەسەر چالاکیى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتارى جۆلەمێرگی هەدەپە بەردوامن لەسەر ئەنجامدانى چالاکیى جۆراوجۆر لە وڵاتان و گەورە شارە جۆراوجۆرەکاندا.

کوردستانیان بۆ ئەوەى سەرنج رابکێشنە سەر چالاکیى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگى هەدەپە، کە ماوەى ٧٧ رۆژە بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایە، لە سویسرا و ئەڵمانیا و ئەرمینیا چالاکییان ئەنجامدا.

بیڵ

لە شاری بیڵ لە وڵاتى سویسرا کوردستانیان بۆ ئەوەى سەرنج رابکێشنە سەر گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەرخودانی مانگرتن چالاکییەکیان ئەنجادا. پێش ئەنجامدانى چالاکییەکە دەستەیەک لە ژنانى کۆمونی ژنانى ئارین میرکان لە بیڵ سەردانى ناوەندە میدیایى و دەزگاکانى راگەیاندنى (Bîeler Tagblatt) ، (Joûrnal du Jûra) ، (Canal 3 Radîo) و (televîzyona Telebîelîngûe) کرد و لەبارەی مانگرتنەکە و ئامانجەکەى و چالاکییەکانەوە زانیارییان پێدان. هەر ئێوارەى ئەو رۆژەش لە بەردەم وێستگەى ترەنی ناوەندی بیڵ میتینگێک رێکخرا.

دارمشتاد

لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا چالاکییەکى تر لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنەکان بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا داوا کرا کۆتایى بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بهێنرێت و داواى مانگرتوان جێبەجێ بکرێت.

 

ئەریڤان

کوردان لە گوندی دێرک لە نزیک ئەریڤانى پایتەختى ئەرمینیا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ساڵیادى داگیرکردنى عەفرین لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە کۆبوونەوە و راگەیاندراوێکیان خوێندەوە. سلۆ دربۆیان ئەندامانى ئەنجوومەنى دامەزرێنەرى شەنگال لە ئەرمینیا رایگەیاند، لەیلا گیوڤەن زۆر بە باشی لە قۆناغە تێگەیشتووە و بەو تێگەیشتنە قوڵەوە دەستى بەو بەرخودانە کردووە.

ر.م