لە سویسرا و بەلجیکا یادى شەهیدان کرایەوە

لە وڵاتانى سویسرا و بەلجیکا یادی شەهیدانى بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان بەرز راگیرا.

ئاتاکان ماهیر (ئیبراهیم چۆبان) و رۆنی مونزور (مەحمود لاچین) ١١ی ئابی ٢٠١٨ لە دێرسیم شەهید بوو بوون و زەکى شەنگالی (عیسمەت ئۆزدەن)، ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى ئێزدییەکانى شەنگال کە لە ١٥ى ئابی ٢٠١٨دا لەلایەن تورکیاوە تیرۆرکرا، یادیان بەرز راگیرا.

لە ئۆتێل رۆیاڵی شاری وینترچری وڵاتی سویسرا و بە ئامادەبوونى ٥٠٠ کەس یەکێک لە مەراسیمەکانى یادکردنەوەى ئەو شەهیدانە بەڕێووەچوو. لە مەراسیمەکەدا لە بەردەم پۆستەری "شەهیدان شەرەفی ئێمەن" وێنەى شەهید ماهیر، مونزور و شەنگالی و وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و چەندین کەسی تر کە لە پێناو تێکۆشانی ئازادیى کورد دا شەهید بوو بوون، دانرابوون.

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە لە یادکردنەوەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و وتى "ئێمە ئەو تێکۆشانە کە شەهیدان لە پێناو رێگاى ئازادیدا بۆی شەهیدبوون، تا گەیشتن بە سەرکەوتن درێژەى پێدەدەین و ئەوەش دوایین بەڵێنى ئێمەیە بۆ شەهیدان".

هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاری لەبارەى ژیانى شەهیدەکانەوە نمایشکرا. وتەیەکیش بە ناوى دایکی شەهیدەکان و خزمەکانیانەوە پێشکەشکرا. لە وتەکاندا سڵاو بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و گەریلا، کە لە هەر چوارپارچەى کوردستان شەڕ دەکەن و زیندانیان رەوانە کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە خاوەنداری لە تێکۆشانیان دەکرێت.

هەروەها لە شاری ئەنتویرپ لە وڵاتى بەلجیکا یادێک بۆ دژوار جۆلەمێرگ (یلماز ئاشان) و روکەن فاراشین و زەکى شەنگالی و ٣ چالاکوان، کە ئێران لەسێدارەى دان رێکخرا و یادیان بەرز راگیرا.

ر.م