لە سویسرا وقبرس داگیرکاری عەفرین ئیدانە کرا

کوردستانیانی دانیشووی وڵاتانی ئەورووپایی بە چالاکیی کێشانی دیوار و داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە ئیدانە دەکەن.

لەوڵاتانی سویسرا وقبرس کوردستانیان کێشانی دیوار و داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئیدانەکرا.

لەشاری زوریخ-ی سویسرا کوردستانیان کێشانی دیوارلەلایەن دەوڵەتی تورکیا بەئامانجی داگیرکردنی عەفرین ئیدانەکرا.

بە دەسپیشخەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە لەسویسرا میتینگێک بەرێوەچوو. لەمیتینگەکەدا نووسراوەی' نابۆ کێشانی دیواری داگیرکاری عەفرین' و ' نابۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا'  و ئالاکانی یەپەگە/یەپەژە و وێنەی ئۆجالان بەرزکرایەوە.

لەچالاکییەکەدا بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە بڵاوکرایەوە. لەسەر ناوی پەیەدە عەباس عومەر قسەیکرد و وتی، دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی داعش بەسەدان هاووڵاتی مەدەنییان کۆمەڵکووژ کردووە و شارەکەیان تالان کردووە. عەمور وتی، " دەوڵەتی تورک بەنیازە عەفرین لەخاکی سووریا داببڕێت و بیخاتە ڕێرکۆنتڕۆڵی خۆی. ئێمە لەهەمبەرئەوداگیرکارییەدا بێدەنگ نابین."

عەباس عومەر تیشکی خستەسەرمانگرتن لەخواردن و ڕۆژوویی مردن کە بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری لەسەرئۆجالان بەڕێوەدەچێت و وتی، " دەبێت بەهەموو هێزی خۆمانەوە خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لەخواردن بکەین."

قبرس

لە وڵاتی قبرس، بەدەسپیشخەری پەیەدە داگیرکاری عەفرین وکێشانی دیوار لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئیدانەکرا.

یورگوس ئوردیکیس پارلمانتاری پارتی ئیکۆلۆژی،سیاسەتمەدار ڤەرا پولیکارپۆی و گروپی گەنجانی سوسیالیست بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد.

دەسپۆ پێلاڤاکی کە دۆستی کوردە لە چالاکییەکەدا وتی، " تورکیا لە عەفرین ناوی شوێنەکان دەگۆڕێت. هەڕەشە لە هاووڵاتیان دەکات و خەریکی تاڵان کردنەە."

هاووڵاتیانی قبرس لەچالاکییەکەدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئێمە پشتیوانی لە کوردەکان دەکەن، ئەو کێشەیەی کە لەگەل تورکیا هەیانە کێشەی هەموومانە. ئێمە پێکەوە لەدژی فاشیزم تێکۆشان دەکەین. تورکیا لەسەرەتادا داگیری دەکات و دواتر دەیخاتە سەرخاکی خۆی. تورکیا مافی ئەوەی نییە کە لەعەفرین دیواربکێشێت وخاکی کوردان پارچە بکات. ئەوە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ک-ش