لە سویسرا پشتگیری لە دایکانی شەممە کرا

لەشاری بازل-ی سویسرا بە ئامانجی پشتگیری کردن لە دایکانی شەممە چالاکییەک ئەنجامدرا .

 

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی سەر چالاکی دایکانی شەممە، مەجلیسی ژنان-ی هەدەکە-بازل بڕیاریان داوە کە هەر شەممە چالاکی ئەنجام بدەن.

چالاکیییەکە لە مەیدانی کلاراپلاتز بەڕێوە چوو و وێنەی ئەو کەسەانەی کە بیسەروشوێن کراون بەرزکرایەوە.چالاکوانی مافی مرۆڤ مینا نەزەری باسی چیرۆکی جەمیل کیربایر-ی کرد کە دوای کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٨٠ بێسەروشوێنکراوە.

مووستەفا ئاتجی پارلمانتاری پارتی سوسیال دیموکرات لە شاری بازل بەشداری چالاکییەکە بوو. ئاتجی لەچالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی، " دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر چالاکانی مافی مرۆڤ ودایکانی شەمە . ئێمەش هەموو ڕۆژانی شەممە پشتیوانی لە چالاکی دایکانی شەمممە دەکەین."

دایکانی شەممە ۲۳ ساڵە هیچ زانیاریەک لەبارەی چارەنووسی ڕۆڵە و خزمە ونبووەکانیان نازانن و بۆ سۆراخکردنیان هەموو شەممەیەک لە مەیدانی گەڵاتەسەرای شاری ئەستەنبوڵ کۆدەبنەوە و داوای زانیاریی لە دەوڵەتی تورکیا دەکەن. 

لە چالاکییەکەدا پشتیوانی لە مانگرتنی کرێکارانی فڕۆکەخانەی ئیستانبوول کرا.

ک-ش